عومەری سەید عەلی نایەوێت شاندەکەی پارتی ببینێت

(0) / / كوردستان / عومەری سەید عەلی


Oct 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە شاندێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات و لە گەڵ لایەنەکانی وەک یەکێتی و گۆڕان کۆببێتەوە.

ماڵپەڕی شارپرێس لە سەر زاری سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە ڕایگەیاندووە کە عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە پێشوازی لە شاندەکەی پارتی ناکات و بڕیارە بەختیار عومەر ئەندامی جڤاتی نیشتمانی ئەوان ببینێت.

بە پێی هەمان سەرچاوە، شاندەکەی گۆڕان بریتی دەبێت لە کاردۆ محەممەد ڕێکخەری ژووری پەرلەمان و دلێر عەبدولخالەق ڕێکخەری ژووری ڕۆژنامەوانی و هۆشیار عومەر ڕێکخەری ژووری دیپلۆماسی بزوتنەوەی گۆڕان.

شاندەکەی پارتیش لە فازڵ میرانی، مەحمود محەممەد و عەلی حوسێن پێک دێت./.