سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بانگهێشتی ئیمارات کرا

(0) / / ئاسیا / محەممەد بن زاید


Oct 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ ئیمارات و بەحرەین، تەل ئەبیب ڕایگەیاند کە جێنشینی ئەبوزەبی بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمەی بۆ سەردانیکردنی ئیمارات کردووە.

سەرچاوە میدیاییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە محەممەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی لە پەیامێکی نووسراودا بە فەرمی نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بانگهێشت کردووە سەردانی ئیمارات بکات.

ڕۆژی سێ شەممە محەممەد خاجە باڵیۆزی ئیمارات و خالید جەلاهمە باڵیۆزی بەحرەین لە تەل ئەبیب لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەدا باڵیۆزی ئیمارات بانگهێشنامەکەی بن زایدی ڕادەستی بنێت کرد./.