هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆدەبنەوە

(0) / / كوردستان / یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Oct 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە حیزبەکەی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدات و نەخشەڕێگایەک بۆ ئەو مەبەستەش دیاری کراوە.

فەرید ئەسەسەرد وتی کە یەکتر بینینی هاوسەرۆکان لە داهاتوویەکی نزیکدا بژاردەیەکە و هەوڵی بەدیهاتنی دەدرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، چەندین بابەتی وەک بەغدا، پەیوەندییە ناوخۆییەکان، کێشەکانی یەکێتی و کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاری لە سەر دراوە./.