پارتی: داوای پۆستی سەرۆک کۆمارمان نەکردووە

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Oct 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە دەرفەتێک بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە تا بە یەکگرتوویی خۆی لە بەغدا بەهێز بکات.

جەعفەر ئیمنکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە پێویستە لە بەغدا کورد پێکەوە بێت، لە بەر گۆڕینی هاوکێشەکان لە پەرلەمانی عێراق و ئەو دەرفەتەی کە بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە.

ناوبراو سەبارەت بە داواکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکوکیش وتی کە پارتی داوای پلە و پۆستی نەکردووە و داواشی ناکات، بابەتی پۆست بۆ پاش بەرنامەی یەکڕیزی کوردستان دوا دەخرێت.

ئیمنکی جەختیکردەوە کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کوردە نەک لایەنێکی دیاریکراو./.