مالیکی: لە ناسریە مەترسی ڕاگەیاندنی هەرێمێکی سەربەخۆ هەیە

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Feb 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە سەر دۆخی ناسریە و هەوڵی درووستکردنی هەرێمێکی سەربەخۆ هۆشداریی داوە.

نوری مالیکی ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە داواکارییە ڕەواکانی خۆپێشاندەران دەکات بەڵام نابێت دەرفەت بۆ هەندێک لە یاسا دەرچوویش بڕەخسێت.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەوەی کە لە ناسریە دەبینرێت پیلانێکە لە دژی یەکپارچەیی و سەقامگیری خاکی عێراق و لێکەوتەی گەورەی بە دواوە دەبێت.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی کردووە کە داواکاری خەڵک و خۆپێشاندەران بەهەند وەربگرێت و هەلی کار بڕەخسێنێت./.