موسەننا ئەمین: نابینە بەشێک لە پرۆژەیەکی سیاسی پارتی و یەکێتی

(0) / / كوردستان / موسەننا ئەمین


Oct 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق وتی کە هێشتا دەسکەوتی کورد لەم هەڵبژاردنانەدا دیار نییە، تەنیا یەک دوو کورسی زیادی کردووە، هێزە شێعەکان دابەشبوون، ئەگەری سازان یان پێکدادان لە نێوان ئەواندا هەیە، ئەمەش دەتوانێت هەم دەرفەت و هەم ئاستەنگیش بێت بۆ مافەکانی کورد.

موسەننا ئەمین لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ڕووداو، وتی: ئامانجی حیزبەکانی دەسەڵات لە داواکردنی یەکڕیزی کوردی لە بەغدا زیاتر بۆ ڕێکەوتنە لە سەر پۆستەکان.

ناوبراو وتی: دوو خولە لە پەرلەمانم و هیچ ئەجێندایەکی سیاسی نابینم، ئەوەی کە هەیە بە شەڕ لە سەر پۆستەکان دەستپێدەکات، شەڕەکەش لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمارە تا دەگاتە سەرۆکی لێژنەیەکی پەرلەمانی و بابەتی سەرەکی لە ڕۆیشتن بۆ بەغدا لەبیر دەکرێت.

وتیشی کە پارتی و یەکێتی هیچیان نەهێشتووەتەوە کە خەڵکی ڕووی بێت لە گەڵیان دابنیشێت، ئێمە ناتوانین ببینە بەشێک لە پرۆژەی سیاسی ئەو دوو حیزبە کە بەو شێوازە لە کوردستان حکومڕانی بکەن، ئێستا دانیشتنی ئاساییش لە گەڵ ئەوان لە ڕوانگەی جەماوەرییەوە بووەتە عەیبە./.