ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆیی لە سەر هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند
(0) /
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەستخۆشیی لە سەرجەم ئەو لایەنانە کردووە کە بە جۆرێک لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا ڕۆڵیان هەبووە.
لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا جەخت لە سەر پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق و پابەندبوون بە سەربەخۆیی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی کراوەتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی عێراق بە هۆی هەنگاوە گرنگەکان و چاکسازی تەکنیکییەوە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو جیاواز بووە./.
تێبينيێك بنێرە: