لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ماڵی نوری مالیکی کۆدەبنەوە

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Oct 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەکی میدیایی ڕایانگەیاندووە کە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا میوانداری لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دەکات.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، مالیکی سبەی یەک شەممە لە ماڵەکەی خۆی لە گەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئەو کۆبوونەوە بە گرنگ ناو براوە و باس لەوەش کراوە کە بەدەر لە ڕەوتی سەدر، سەرجەم لایەنە براوەکانی تێدا بەشدار دەبن.

لایەنەکانی بەشدار لە هەر سێ پێکهاتەی شێعە، کورد و سوننە پێک دێن و تەنیا ڕەوتی سەدر ئامادەی کۆبوونەوەکە نابێت./.