مالیکی لە سەر کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان ڕوونکردنەوە دەدات

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Oct 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکان – بەدەر لە ڕەوتی سەدر – تەنیا بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاچارەکانی دەربازبوون لە قەیرانی هەڵبژاردنەکانە نەک پێکهێنانی هاوپەیمانی.

نوری مالیکی وتی کە کۆبوونەوەکی ماڵی شێعە کە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت، سەرجەم لایەنەکان بۆ ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا سەبارەت بە قەیرانی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی لە خۆ دەگرێت.

ناوبراو وتی کە لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە بۆچوونەکان و میکانیزمەکانی چارەسەرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەم قەیرانە و پێدانی مافی ئەوانەی زیانیان پێگەیشتووە بە پێی دەستوور، وتووێژ دەکرێت تا داواکارییەکان لە دەرەوەی یاسا و دەستوور نەبرێتە دەروە.

مالیکی وتی کە کۆبوونەوەکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە نەک پێکهێنانی هاوپەیمانییە سیاسییەکان./.