هاوپەیمانییەکەی خەمیس خنجەر: لە گەڵ حەلبوسی گەیشتووینەتە لێک تێگەیشتن

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی


Oct 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خنجەر وتی کە لە دانوستانەکان لە گەڵ هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبوسی قۆناغی باشمان بڕیوە.

سەلاح جبوری وتی: هاوپەیمانی عەزم لە لێک تێگەیشتنی لە گەڵ هاوپەیمانی تەقەدوم سەبارەت بە هاوکارییەکانی داهاتوو لە سەر پلان و بەرنامەکانی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی تیرۆر، یەک هەڵوێستی لە سەر دۆسیەکانی وەک بێسەروشوێنبووەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان و دادپەروەری لە بەرامبەر دانیشتووانەکانی ئەو ناوچانە گەیشتووەتە قۆناغی زۆر باش.

وتەبێژی هاوپەیمانی عەزم وتی کە لە گەڵ لایەنە براوەکانی دیکەی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژە بە دانوستان دەدرێت./.