نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕووداوەکانی سودان ڕاگەیاند

(0) / / ئەفریقیا / سودان


Oct 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی کودەتاکەی سودانی کرد و جەختیکردەوە کە دەبێت سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتە ئازاد بکرێن.

ئەنتۆنیۆ گۆترش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئیدانەی کودەتاکەی ڕۆژی دووشەممەی سودانی کرد و وتی کە عەبدوڵڵا حەمدوک و بەرپرسانی دیکەی سودان دەبێت ئازاد بکرێن.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام لە گەڵ خەڵکی سودان دەمێنێتەوە.

فۆلکر پرێتس نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ کاروباری سودان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی ئەم وڵاتە بووەتە جێی نیگەرانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەستبەسەرکردنی سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی حکومی و سیاسەتمەداران بابەتێکی قبووڵنەکراوە./.