ڕێکەوتنی سوننەکانی عێراق، خەمیس چاوی لە کۆشکی سەلامە

(0) / / فایلی تایبەت / محەممەد حەلبوسی


Oct 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی سیاسی ڕایگەیاندووە کە هەر دوو هاوپەیمانی سوننەکان بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبوسی و خەمیس خنجەر لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی سوننە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

ڕێکەوتنی نێوان محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و خەمیس خنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە ئەمانی پایتەختی ئەردەن لە سەر دابەشکردنی پۆستەکانی تایبەت بە پشکی سوننەکان واژۆ کراوە.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێکەوتنەی سوننەکان تەنیا لە چاوەڕوانی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراقدایە.

ڕاشیگەیاندووە کە محەممەد حەلبوسی دەبێتە کاندیدی سوننەکان بۆ سەرۆکی پەرلەمان و خەمیس خنجەریش کاندیدی جێگری سەرۆک کۆماری عێراقە.

هەروەها لە وردەکاری ڕێکەوتنەکەی نێوان هەر دوو لایەنی سیاسی سوننەدا هاتووە کە وەزارەتەکانی پەروەردە و بازرگانی پشکی هاوپەیمانی عەزم و وەزارەتی دارایی پشکی هاوپەیمانی تەقەدومە و کاندیدەکەشی هەیبەت حەلبوسی کوڕە مامی محەممەد حەلبوسییە.

لە هەڵبژاردنەکانی 10 ی تشرینی یەکەمی 2021 ی عێراق، هاوپەیمانی تەقەدوم بووە خاوەنی 37 کورسی و هاوپەیمانی عەزم تەنیا 12 کورسی بە دەست هێنا./.