پارتی هەڵوێستی خۆیی لە سەر هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Oct 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕەخنەی لە شێوازی بڵاوکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق کرد و وتی کە ئێمە پێشتر تێبینی خۆمان لە سەر یاسای فرە بازنەیی ڕاگەیاندبوو و پەرلەمان بەرپرسیاریەتی پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی لە ئەستۆیە.

ماجد شەنگالی وتی کە ئێمە وەک پارتی دیمۆکراتی کوردستان دژی هەژمارکردنەوەی تەواوی دەنگەکان بە دەست نین و پێمان وایە کە لە پاش هەژمارکردنەوەی دەستیش ئەنجامەکان تووشی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ نابن.

ناوبراو وتی کە هەمووان ئاگاداری هەڵە تەکنیکییەکان، بەردەوامیی دەنگدان لە هەندێک ناوەند لە پاش کاتژمێر 6و بێبەشکردنی ئاوارەکان لە دەنگدانن و کۆمیسیۆن دەبێت لە سەر ئەم خاڵانە ڕوونکردنەوەی هەبێت./.