لاهور شێخ جەنگی و چوار ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دوور خرانەوە
(0) /
کەناڵی ڕووداو لە سەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە ڕایگەیاند کە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆک و چوار ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە ڕیزەکانی ئەو حیزبە دوورخراونەتەوە.
بە پێی هەواڵەکەی ڕووداو، ئەو چوار ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بریتین لە ئاراس شێخ جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەممەد و شادمان مەلا حەسەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەندێک سەرچاوەی میدیایی باسیان لەوە کردووە کە بڕیارە یەکێتی بە فەرمی بەیاننامەیەک لە سەر دوورخستنەوەی هاوسەرۆک و چوار ئەندامەکەی سەرکردایەتی بڵاو بکاتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: