شاندێکی پارتی لە گەڵ سەدرییەکان کۆبووە

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Nov 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

شاندێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە سەردانی بەغدای کردووە لە گەڵ سەدرییەکان کۆبووە.

شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێبای ئەمڕۆ هەینی بە ئامادەبوون لە دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر لە گەڵ سەرکردەکانی ئەو ڕەوتە کۆبووەتەوە.

لەو کۆبوونەوەدا سیستەمی دەنگدان بە شێوازی ئەلیکترۆنی بە ئەزموونێکی سەرکەوتوو بۆ عێراق ناو براوە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش تاوتوێ کراوە.

هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان کردووەتەوە کە قۆناغی داهاتوو، قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و سەروەری عێراقە بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی.

زێباری ڕۆڵی ڕەوتی سەدری لەم قۆناغەی عێراق بە گرنگ و کاریگەر ناو بردووە./.