تەندرووستی سلێمانی هۆشداری دەدات

(0) / / كوردستان / سلێمانی


Nov 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری تەندرووستی سلێمانی هۆشداری لە سەر مەترسییەکی گەورە و نەمانی دەرمان لە نەخۆشخانەکان دەدات.

سەباح هەورامی ڕۆژی هەینی 12 ی تشرینی دووەم ی 2021 لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لە ئێستادا دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە شاری سلێمانی لە تەواوبوون و نەمان نزیکبووەتەوە و ئەوەش مەترسییەکی گەورە لە سەر دانیشتووانی شارەکە و دەروبەری درووست دەکات.

ناوبراو ڕایگەیاند کە هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بە هۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی دەرمان بدرێت کە نزیکەی 10 مانگە دەرمان دەهێنن.

بەڕێوەبەری تەندرووستی سلێمانی وتی کە ئەو کۆمپانیانە بڕیاریان داوە چیتر دەرمان نەهێنن و ئەو دەرمانانەشی هەیانە بیگێڕنەوە.

وتیشی کە وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کێشەکە ئاگادار کراوەتەوە./.