بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم: کۆچبەران بۆ خۆدەوڵەمەندکردن دەچنە ئەورووپا

(0) / / كوردستان / کۆچبەران


Nov 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئامارێکی ڕوون لە سەر ژمارەی کۆچبەرانی سەر سنورەکانی بیلاڕووسیا، لیتوانیا و پۆڵۆنیا نییە بەڵام بە پێی هەندێک ڕاپۆرت ڕەنگە ژمارەی ئەوان بگاتە سێ هەزار کەس.

دانەر ئەبوبەکر کە کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمە لە ڕووسیا، لە وتووێژێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی کوردستان بە جێ دێڵن زیاتر" لە سەر حەز و ئارەزووی ڕەفاهی و یان بۆ خۆدەوڵەمەندکردنە ".

ناوبراو وتی: بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەرانە وەک چۆن لە میدیاکانیش باسی دەکەن بۆ چاولێکەری ڕوویان هێناوەتە کۆچکردن، بەڵام بە بڕوای ئێمە لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێم، توندووتیژی ڕەگەزی و ئائینی و کۆمەڵایەتی هەیە.

ئەو بەرپرسەی حکومەتی هەرێم وتی کە بە پاڵپشتی سەرکردایەتی کورد و حکومەتی هەرێم، بەغدا فڕۆکەی بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە دابین کردووە./.