ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی گەڕاونەتەوە عێراق ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / کۆچبەران


Nov 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی 26 ی تشرینی دووەم ی 2021، 608 کۆچبەری عێراقی بە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئەم وڵاتە لە بیلاڕووسیاوە گەڕاونەتەوە.

لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا هاتووە کە لە ماوەی مانگی تشرینی دووەم ی 2021 تا ئەمڕۆ هەینی، 1038 کۆچبەر لە سنورەکانی بیلاڕووسیا و پۆڵەنداوە گەڕاونەتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی هەینی 26 ی تشرینی دووەم 608 کۆچبەری عێراقی گەڕاونەتەوە ئەم وڵاتە./.