محەممەد حاجی مەحمود سێ کارتی دەستی کورد لە دژی بەغدا دەخاتەڕوو
(0) /
سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراق بگەنە ڕێکەوتن بەڵام پێش ئەو ڕێکەوتنە دەبێت لایەنە سیاسییەکانی کوردستان یەکڕیزی خۆیان بسەلمێنن.
محەممەد حاجی مەحمود هەروەها ڕایگەیاند کە دۆخی ئابوری عێراق لە هەرێمی کوردستان خەراپترە و بۆ ئەمەش قەد ئەو ڕێکەوتنە کە بمانەوێت، ناکرێت.
ناوبراو وتی کە حکومەتی هەرێم دەتوانێت سێ کارتی بەهێزی خۆی بخاتەڕوو، یەکەم: کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، دووەم: دەرکردنی دوو ملیۆن ئاوارە کە لە هەرێمی کوردستانن و سێهەم: گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکان./.
تێبينيێك بنێرە: