ستران عەبدوڵڵا: دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی لای یەکێتی داخراوە
(0) /
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی لای ئەم حیزبە داخراوە و کۆتایی پێهاتووە.
ستران عەبدوڵڵا لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە مەلەفی پەیوەندیدار بە هاوسەرۆکی لاهور شێخ جەنگی یەکلایی بووەتەوە و لای یەکێتی داخراوە و یەکێتی بۆ دواوە ناگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی کە لە کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی دەرکەوت کە ئێستا مەرجەعی یەکێتی لە دەباشانە، وەک چۆن کە مەرجەعی پارتیش مەسعود بارزانییە./.
تێبينيێك بنێرە: