یەکەم ژنە سەرۆک وەزیرانی سوید لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا وازی لە پۆستەکەی هێنا

(0) / / ئەورووپا / سوید


Nov 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

ماگداڵنا ئەندرسۆن یەکەم ژنە سەرۆک وەزیرانی سوید تەنیا چەند کاتژمێرێک پاش هەڵبژاردنی بە هۆی کشانەوەی یەکێک لە حیزبە بەشداربووەکانی کابینەکەی وازی لە پۆستەکەی هێنا.

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە نامەی دەست لە کار کێشانەوەم داوەتە سەرۆکی پەرلەمان.

بڕیاری دەست لە کار کێشانەوەش پاش ئەوە بوو کە ڕەشنووسی بودجەی پێشنیارکراوی حکومەتی سوید زۆرینەی دەنگەکانی لە پەرلەمان بە دەست نەهێنا و ئەندامانی پەرلەمان پاڵپشتی ئەو پرۆژەیان کرد کە لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پێشنیار کرابوو، هەر بەم بۆنەشەوە پارتی سەوز لە کابینەی حیزبی سۆسیال دیمۆکرات بە سەرۆکایەتی ئەندرسۆن کشایەوە./.