مەزڵوم کۆبانێ ناوی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە کێشەی کوردی پێ چارەسەر دەکرێت

(0) / / ئاسیا / مەزڵوم کۆبانێ


Nov 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاندووە کە تەنیا سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەتوانێت کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات.

مەزڵوم کۆبانێ لە میانەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ گۆڤاری زە ناشناڵ ئینترسێت وتی: پێشتر ئەوەشم بە دوناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئیدارەکەی وتووە کە تەنیا ئەمریکا دەتوانێت کێشەی کورد بە ئاشتیانە لە تورکیا چارەسەر بکات.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەد وتی: ئێستاش جۆبایدن و ئیدارەکەی دەتوانن هەمان ڕۆڵ بگێڕن.

ناوبراو وتی: تورکیا دەیەوێت لە ڕێگای سەربازییەوە دەسکەوتەکانی کوردانی سوریا لە ناو ببات.

کۆبانێ وتی کە ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردییەکانی سوریا دەتوانێت وەک سەرەتاییترین ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا بێت./.