هەڕەشەی بانگهێشتکردنی پەرلەمان لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکرێت

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن


Mar 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە زۆربەی دۆسیەکاندا شکستی هێناوە و لە ئەگەری بەردەوامی ئەم دۆخە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت.

کازم شمەری کە ئەندامی کوتلەی هاوپەیمانی نیشتمانییە، ڕایگەیاندووە کە فۆئاد حوسێن وەزیرێکی سەرکەوتوو لە پاراستنی شکۆی عێراقدا نەبووە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە سەر شەڕە لێدوانەکەی هەر دوو باڵیۆزی تورکیا و ئێران پێویستی بەوە دەکرد کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی ئەوانی بکردایە بەڵام هیچ هەڵوێستێک لە لایەن وەزارەتی دەرەوە نەبینراوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق هۆشداریی داوە کە ئەگەر دۆخەکە بەم لاوازییەی ئێستا بەردەوام بێت، فۆئاد حوسێن بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت./.