پارتی لە سەر دوو کورسییەکەی سەرۆک کۆماری عێراقی تۆمەتبار کرد

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Dec 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر دوایین ئەنجامی ڕاگەێندراوی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و وێڕای ڕەتکردنەوەی، چەندین کەسی بە دەستکاریکردنی دەنگەکان لە بەرژەوەندی چەند لایەنێک تۆمەتبار کردووە.

بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی، هەڵبژاردنەکانی 10 ی تشرینی یەکەمی عێراق بە پرۆسەیەکی تەندرووست و دیمۆکراسییانە ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە لە دواتردا بە بڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژ کرایەوە.

بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕێکارە یاساییەکانی بۆ گەڕانەوەی دوو کورسییەکەی ڕاگەیاندووە و جەختی لە سەر هەنگاوی داهاتووش کردووەتەوە./.