ناڕازییەکانی گۆڕان داوای چی دەکەن؟

(0) / / كوردستان / بزوتنەوەی گۆڕان


Mar 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ژمارەیەک هەڵسووڕاوی گۆڕان کە خۆیان وەک نوێنەری دەنگە ناڕازییەکان ناساندووە، بەیاننامەیەکیان ئاراستەی سەرجەم دەنگە ناڕازییەکان کردووە و داوای گردبوونەوەی جەماوەرییان لەوان کردووە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتییەوە هەوڵ دەدەن کە دۆخی بزوتنەوەی گۆڕان بەرەو باشتر ببەن بەڵام هەوڵەکانیان هیچ ئەنجامێکی بە تایبەت بۆ ڕێکەوتن لە گەڵ ڕێکخەری گشتی نەبووە و چالاکییەکان گشتگیر و بەردەوام دەبێت.
هەورەها ڕایانگەیاندووە کە لە بەیاننامەی پێشوودا داوای دەست لە کار کێشانەوەی ڕێکخەری گشتی و ئەوانەی دیکەیان کردووە کە بەرپرسن لەم دۆخەی بزوتنەوەی گۆڕان، بە پێویستیشیان زانیوە کە گۆڕان لە حکومەت بکشێتەوە یان پێداچوونەوە بە ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ پارتیدا بکات./.