پێشمەرگە لە لهێبانە

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Dec 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان لە فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر چوونەتە گوندی لهێبان و هیچ چەکدارێکی داعش لەو گوندەدا نەماوە و چۆڵیان کردووە.

لەو گوندەدا هەر دوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق جێگیر کراون و لە سەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەو سنورە وتووێژ دەکەن.

کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ئاماژە بە دۆخی ئەو گوندە ڕایگەیاندووە کە باسی ئەوە کراوە تەنیا پێشمەرگە لە لهێبان بمێنێتەوە.

لهێبان گوندێکی سەرگەڕانی سەر بە کەرکوکە و 65 ماڵباتی تێدایە بەڵام شەوی یەک شەممە 5 ی کانوونی یەکەمی 2021 بە هۆی هەڕەشەکانی داعشەوە چۆڵکرا./.