میری کوێت نەخۆشە

(0) / / ئاسیا / کوێت


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەک نەریتێکی هەمیشەیی، میری کوێت بە مەبەستی پشکنین و چارەسەری پێویستی پزیشکی سەردانی ئەمریکای کرد.

 نەواف ئەحمەد جابر سەباح میرە 84 ساڵەکەی کوێت ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی ئەمریکای کرد. سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە چەند پشکنینێکی پزیشکی بۆ ناوبراو دەکرێت.

میدیاکانی کوێت ئاماژەیان بە جۆری نەخۆشی و ماوەی مانەوەی میری ئەو وڵاتە لە ئەمریکا نەداوە.

میری کوێت لە کاتێکدا سەردانی ئەمریکای کردووە کە کابینەی نوێی ئەو وڵاتە ڕۆژی چوارشەممە سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی دەستی بەکارەکانی کرد./.