وردەکاری هاوکارییەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی هەولێر
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای دەزگای ڕوانگەوە هاوکارییەکی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی ڕۆژی هەینی هەولێر تەرخان کرد.
ئیدریس نێچیرڤان بارزانی خاوەنی دەزگای ڕوانگەیە و لە سەر ئەو هاوکارییەش ڕایگەیاندووە کە هاوکارییەکان لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە دابین کراوە و لە لایەن دەزگای ڕوانگەوە دابەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە بۆ ئەو مەبەستە لە گەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی هەماهەنگی دەکرێت.
دەزگای ڕوانگە ڕایگەیاندووە کە ئەو یەک ملیار دینارە بۆ دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی ناو ماڵ، دابینکردنی خۆراک و هاوکاری خێزانە زیانبەرکەوتووەکان لە پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی خانووەکانیان بەکار دێت./.
تێبينيێك بنێرە: