سکرتێرەکەی لاهور شێخ جەنگی چووەتە کام وڵات؟
(0) /
کاروان عەلی شامار کە سکرتێری ڕۆژنامەوانی لاهور شێخ جەنگی بووە، کوردستانی بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بە جێهێشتووە.
ناوبراو چەند ڕۆژ لە پاش ئازادکردنی لە زیندان، لە لاپەڕەی فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە کە کوردستانی بەرەو ئەڵمانیا بەجێهێشتووە.
کاروان عەلی شامار پێشتر لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە ئازاد کرا بەڵام پاش ماوەیەک ڕێبوار عەلی شاماری برای هەواڵی ئازادکردنی ناوبراوی ڕاگەیاند./.
تێبينيێك بنێرە: