پارتی دەڵێت واز لە دوو کورسییەکە ناهێنین

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Dec 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێک لە دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە حیزبەکەی دەستبەرداری دوو کورسییەکەی پەرلەمانی عێراق نابێت کە بە هۆی تانەکانی یەکێتی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە دەستی داوە.

هاوار محەممەد بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی ڕایگەیاند کە حیزبەکەی ساڵی 2018 ش پاش پەسەندکردنی ئەنجامەکان بە ڕێکاری یاسایی دوو کورسیی لە لایەنە عێراقییەکان وەرگرتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە پارتی چاوەڕوانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکات تا بە پێی دەستوور داوای ئەو دوو کورسییە بکات کە دراوە بە لایەنێکی دیکە./.