پاپا لە بەغدایە
(0) /
پاپای ڤاتیکان بە سەردانێکی فەرمی و لە پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بە سەر قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ هەینی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
سەردانەکەی پاپا لە کاتێکدایە کە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ بەغدا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پاپا لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.
ئەگەرچی هەندێک میدیا ئەم سەردانەیان بە 4 ڕۆژە ناو بردووە بەڵام ئاژانسی فەرمی ڤاتیکان ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی پاپا فرانسیس 3 ڕۆژەیە./.
تێبينيێك بنێرە: