سەدر پێداگری لە سەر هەمان هەڵوێستی پێشووی دەکاتەوە

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر هادی عامری


Dec 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر و شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان، موقتەدا سەدر هەمان هەڵوێستی پێشووی خۆیی دووبارە کردەوە.

سەید موقتەدا سەدر پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری، جارێکی دیکەی دژایەتی خۆیی بۆ پێکهێنانی حکومەتی تەوافوقی دووبارە کردەوە.

سەدر بە عامری و قەیس خزعەلی و فالح فەیازی ڕاگەیاندووە کە حکومەتی نوێی عێراق، حکومەتێک بە پێی زۆرینەی سیاسی دەبێت.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر درووشمەکەی جارانی دووبارە کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی پێک دێنین کە ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتی نەبێت./.