ڕووسیا: دەستووری نوێی سوریا نابێت بگاتە گۆڕینی دەسەڵاتی ئەم وڵاتە

(0) / / ئەورووپا / سوریا ڕووسیا


Dec 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند کە ئەگەر نەیارانی ئەم وڵاتە لە ڕێگای داڕشتنی دەستووری نوێوە هەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی ئێستای دیمەشق دەدەن، بە هیچ ناگەن.

ئەلکساندر لاورنتیف وتی کە حکومەتی سوریا لە دەستووری ئێستا ڕازییە و هۆکارێک بۆ گۆڕینی نابینێت.

ناوبراو وتی کە ئەگەر نەیارانی سوریا هەست بە پێویستی گۆڕنی دەستوور دەکەن دەبێت گۆڕانکارییەکان بۆ ڕای خەڵک بگەڕێننەوە، چ لە ڕێگای بەڕێوەچوونی گشتپرسی یان هەر ڕێگایەکی دیکەوە بێت.

نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئەگەر نەیارانی حکومەتی سوریا لە ڕێگای داڕشتنی دەستووری نوێوە هەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و لە ئاکامدا گۆڕینی دەسەڵاتی دیمەشق دەدەن، بە هیچ ناگەن.

وتیشی کە نابێت تەنیا لۆمەی حکومەتی دیمەشق بکەین و دەبێت سەرجەم لایەنەکان ئاگایان لە بەرپرسیاریەتی خۆیان بێت./.