جەبار یاوەر داوایەک لە ئەمریکا دەکات
(0) /
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای فیدراڵی عێراق پێویستیان بە پاڵپشتی لۆجستی هەیە نەک بە هێزی شەڕکەری هاوپەیمانان.
جەبار یاوەر وتی کە هێزەکانی کوردستان و عێراق ڕاوێژ و زانیاری هەواڵگرییان لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکاوە دەوێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە وتی کە پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانان بە فڕۆکەی شەرکەر و فڕۆکەی ئاشکراکەری مۆڵگە و پێگەکانی داعش و وشکردنی سەرچاوەی فریاکەوتنی ئەو گرووپە و گرتنی سەرجەم ڕێگاکان لێیان، هاوکاری پێشمەرگەی کوردستان بکەن./.
تێبينيێك بنێرە: