نێچیرڤان بارزانی داوای بەرەیەکی یەکگرتوو لە کوردستان دەکات

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Mar 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە کە کوردستان لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە تەبایی و پێکەوەیی و یەکڕیزی سەرجەم لایەن و پێکهاتەکان هەیە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو بەرە یەکگرتووە هاوشێوەی سەردەمی ڕاپەڕین دەتوانێت ڕوبەڕوی سەختی و تەحەدییەکان ببێتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە یەکگرتوویی سەردەمی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە کە ئێستاش بە هەمان شێوە هەموومان پێکەوە دەتوانین مافە دەستوورییەکانمان بە دەست بێنین و بیانپارێزین.

بارزانی داوای لە سەرجەم لایەن و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کردووە کە یادی ڕاپەڕین بکەنە هەوێنی تەبایی و پێکەوەیی و نەهێشتنی کێشە و ناکۆکییەکان./.