مەحمود عەباس باس لە وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکات

(0) / / ئاسیا / مەحمود عەباس فەڵەستین


Jan 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین وتی کە سەرەڕای کێشە و گرفتەکان هیچ کات هێندە ئێستا بە ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودس گەشبین نەبووم.

مەحمود عەباس وتی کە خۆڕاگریی فەڵەستینییەکان دەگاتە کۆتایی داگیرکاری و دەبێت هەمووان پێکەوە دەست لە سەر دەستی یەک قۆناغێکی نوێ بخوڵقێنن.

ناوبراو وتی کە کردەوەکانی ئیسرائیل و کەمتەرخەمی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وایکردووە کە فەڵەستینییەکان ڕوبەڕوی قۆناغێکی زۆر هەستیار ببنەوە./.