شاندە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی لە بەغدایە
(0) /
شاندێکی هاوبەشی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری بەغدایە و ئامانج لە سەردانەکەشیان وتووێژی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقە.
شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری و شاندەکەی یەکێتی بە سەرۆکایەتی عیماد ئەحمەد، ئەمڕۆ هەینی 7 ی کانوونی دووەمی 2022، گەیشتە بەغدا و بڕیارە لە بارەگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەی هاوبەشی خۆیان بەڕێوە ببەن.
ئەو شاندە هەروەها بڕیارە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە تایبەت لایەنە شێعەکان پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی تاوتوێ بکەن./.
تێبينيێك بنێرە: