سەرۆک وەزیرانی عێراق پێنج بڕیاری کۆرۆنایی دەرکرد
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە چەند بڕیارێکی دەرکرد.
ئەو پێنج بڕیارەی مستەفا کازمی بریتین لە:
یەکەم: جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە تایبەت داخستنی سنورەکان لە گەڵ ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسەکە لەواندا سەریهەڵداوە.
دووەم: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕێگای سەرجەم باڵیۆزخانەکانەوە لە وڵاتانی دەرەوە، هەماهەنگی لە گەڵ ئەو وڵات و کۆمپانیانەدا بکات کە ڤاکسێنی کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە بۆ ئەوەی کە بەپەلە ڕەوانەی عێراق بکرێت.
سێهەم: سەرەتا دەبێت ڤاکسێنەکە بەو کەسانە بدرێت کە لە دەزگا تەندرووستییەکاندا کار دەکەن.
چوارەم: قەدەغەکردنی گێڕانی پرسە و بۆنە ئائینییەکان لە وەقفەکانی سوننە و شێعە و کەنیسەکانی مەسیحی و پەرستگەی ئێزدی و ئائینەکانی دیکە.
پێنجەم: پابەندکردنی وەزارەتی پەروەردە بە یەک دەوامی لە قوتابخانەکان و گرتنەبەری ڕێکارەکانی خۆپارێزی و هاوکاریکردنی دەزگا تەندرووستییەکان لە لایەن قوتابخانەکانەوە و ئەنجامدانی پشکنین و چاودێریکردنی دۆخی تەندرووستی قوتابیان و خوێندکاران./.
تێبينيێك بنێرە: