بافڵ تاڵەبانی سەردانی بارزانی دەکات

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی مەسعود بارزانی


Jan 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

هەندێک زانیاری میدیایی باس لەوە دەکەن کە سەرۆکی یەکێتی کە لە بەغدایە، لە پاش گەڕانەوەی سەردانی هەولێر دەکات و لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

لە یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق و ئەو ڕێکەوتنەی پارتی و سەدرییەکان و کوتلەکەی حەلبوسی، یەکێتیی تووشی نیگەرانییەک کردووە کە ڕەنگە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماردا نەتوانێت بە ئامانجی خۆی بگات.

ئەگەرچی بەرپرسانی پارتی ڕایانگەیاندووە کە ئەو پۆستەیان نابێت، بەڵام دیار نییە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چی ڕوو دەدات.

زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە بافڵ تاڵەبانی لە پاش گەڕانەوەی لە بەغدا سەردانی هەولێر دەکات و لە گەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە، تەوەری کۆبوونەوەکەش ئەوەیە کە ڕەزامەندی بارزانی لە سەر ئەوە بە دەست بێنێت کە بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

هەندێک زانیاریش باس لەوە دەکەن کە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرکردەیەکی میانەڕۆی پارتی بڕیارە ڕۆڵی نزیککردنەوەی هەر دوو لا و نەهێشتنی ئەو گرژییەی ئێستای نێوان پارتی و یەکێتی ببینێت./.