یەکگرتووی ئیسلامی: پارتی کوردستانی قۆرخکردووە و لە بەغداش بە تەمای ئەوەیە

(0) / / كوردستان / موسەننا ئەمین پارتی یەکێتی بەرهەم ساڵح


Jan 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کردووە کە دەنگ بە کاندیدی ئەو حیزبە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بدەن، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووش دەڵێت کە ئێمە دەنگ بە کاندیدەکەی یەکێتی دەدەین.

موسەننا ئەمین وتی کە پارتی تا ئێستا ڕازی نەبووە کە کاندیدەکەی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار قبووڵ بکات و یەکێتیش ئەوە قبووڵ ناکات کە پارتی کەسێکی بە سەردا بسەپێنێت.

ناوبراو وتی کە دەنگدان بۆ پۆستەکان گرنگە و ئەو پۆستانەش کە مافی کوردە دەبێت باشترین سازانی لە سەر بکرێت و کەسێک بێت کە پەسەندی هەموو لایەک بێت نەک ئەوەی کە کەسێک لە لایەنێکەوە بسەپێندرێت یان لایەنێک تەنیا ڤیتۆی لە سەری هەبێت.

موسەننا ئەمین ڕایگەیاند کە یەکێتی داوای لە یەکگرتوو کردووە کە دەنگ بە کاندیدەکەی ئەوان بدرێت.

وتیشی کە بەرهەم ساڵح کەسێکی بەهێزە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق هەروەها وتی کە پارتی کوردستانی قۆرخ کردووە و نابێت لە بەغداش وابێت./.