تاڵیبان بودجەی ئەفغانستانی بە بێ پشت بەستن بە هاوکاری دەرەکی پەسەند کرد
(0) /
بە تێپەڕبوونی پێنج مانگ بە سەر کەوتنی حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی لە ئەفغانستان، تاڵیبان بە بێ پشت بەستن بە هاوکاری دەرەکی، بودجەی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد.
ئەحمەد وەلی حەقمل وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتەکەی تاڵیبان ڕایگەیاند کە بۆ یەکەم جارە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو بودجەیەک پەسەند کراوە کە بەسراوەی هاوکارییە دەرەکییەکان نییە و ئەمەش دەسکەوتێکی گەورەیە.
بودجەی 508 ملیۆن دۆلاری کە لە لایەن تاڵیبانەوە پەسەند کراوە، بۆ سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 2022 و هەمووشی پەیوەندی بە دامەزراوە حکومییەکانەوە هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەم بودجەوە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کە چەندین مانگە دواکەوتوە، دەست پێدەکاتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: