دژی محەممەد حەلبوسی خۆپێشاندان بەڕێوە دەچێت

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی


Jan 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە خۆپێشاندانی تشرینی لە دژی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت، خۆپێشاندانەکانیش لە چەند ناوچەیەکی بەغدا و دەروازەکانی پارێزگای ئەنبار دەبێت.

عەلی بەیاتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە خۆپێشاندانی تشرینیی بەربڵاو لە دژی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت کە هەڵبژاردنەوەی بۆ ئەم پۆستە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە تێیدا بەشداری دەکەن.

ناوبراو وتی کە ئامادەکاری بۆ ئەوە کراوە کە خۆپێشاندانەکان لە گۆڕەپانی ئەلنسور، ئەلتەحریر و دەروازەی ناوچەی سەوز و هەروەها لە دەروازەکانی پارێزگای ئەنبار بەڕێوە بچێت.

بەیاتی لە کۆتایی تویتەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەوە ڕوو دەدات./.