بەغدا داخرا

(0) / / ئاسیا / داعش


Jan 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە هۆکاری نادیار سەرجەم دەروازەکانی شاری بەغدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخران.

هێزێکی ئەمنیی زۆر چواردەوری شاری بەغدایان کۆنتڕۆڵ کردووە و ڕێگری لە هەر هاتووچۆیەک بۆ ناو ئەم شارە دەکەن.

چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە لە پاش هەڵهاتنی کۆمەڵە تیرۆریستێکی داعش لە گرتووخانەی شاری حەسەکەی سوریا و بۆ ڕێگری لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە شاری بەغدا زیادی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە پاشماوەکانی داعش هەڕەشە نین و توانای ڕوبەڕوبونەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتەیان نییە./.