پارتی بۆ یەکێتی: ڕێکەوتنی ستراتیژی نەماوە و ئەمجارە براوە دەبین

(0) / / كوردستان / پارتی یەکێتی


Jan 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە پێدانی پۆستی سەرۆک کۆمار بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بەو کاتە بووە کە جەلال تاڵەبانی لە بەغدا و مەسعود بارزانی لە هەرێم پۆستەکانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێمیان بە دەستەوە بووە بەڵام ئێستا نە جەلال تاڵەبانی لە ژیاندا ماوە و نە مەسعود بارزانیش لە پۆستی سەرۆکی هەرێمدایە.

ئەحمەد کانی بە میدیای حیزبەکەیی ڕاگەیاند کە یەکێتی بە هۆی کێشە ناوخۆییەکانەوە زۆر جار تووشی کێشە دەبێت و هیچ بنەمایەکی نییە کە پۆستێک لە بەغدا کە مافی کوردە، ئەو حیزبە بە هی خۆیی بزانێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە کورسییەکانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دوو هێندەی کورسییەکانی یەکێتی دەبێت و ئەمجارەش هۆشیار زێباری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار دەباتەوە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی ستراتیژی نەماوە و زۆر جار یەکێتییەکان خۆیان ئەوەیان باس کردووە./.