ئەبوبەکر هەڵەدەنی: ئیشی پەرلەمان تەنیا کات بەڕێکردنە

(0) / / كوردستان / پەرلەمانی کوردستان


Mar 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا ئیشی پەرلەمان تەنیا بووەتە کات بەڕێکردن.

ئەبوبەکر هەڵەدەنی ڕایگەیاندووە کە پەرلەمان لەم دۆخە گشتییەی هەرێم و بە تایبەت ژیان و گوزەرانی خەڵک، تەنیا دوو بڕگەی لاوەکیی داناوە بۆ کۆبوونەوە و ئەمەش تەنیا کات بەڕێکردنە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە چەندین یادداشت لە سەر مووچەی فەرمانبەران، قاچاخچێتی لە سنورەکان، دەستبەسەرکردنی چالاکوانان و چەند دۆسیەی دیکە دراوەتە دەستەی سەرۆکایەتی بەڵام ئەوان ڕێکەوتوون کە بابەتی وەها نەخرێتە چوارچێوەی کاری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتی کە لە ئێستادا ئیشی پەرلەمان تەنیا کات بەڕێکردنە./.