سوپای عێراق لە پلەی چەندەمی بەهێزترین سوپاکانی جیهاندایە؟

(0) / / ئاسیا / سوپای عێراق


Jan 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند کە سوپای ئەم وڵاتە لە پلەی سی و چوارەمی بەهێزترین سوپای وڵاتانی جیهاندایە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری عێراقدا هاتووە کە بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی Global Firepower کە ڕیزبەندی سوپاکانی جیهان دیاری دەکات، سوپای عێراق بۆ ساڵی 2022 لە پلەی سی و چوارەمی جیهاندایە.

لە ساڵی 2021 سوپای عێراق لە پلەی پەنجا و حەوتەمی جیهاندا بووە و ئەمساڵ پێگەکەی 23 پلە بەرز بووەتەوە.

سوپای عێراق لەو ڕیزبەندییەدا کەوتووەتە پێشی سوپای وڵاتانی عەرەبیی وەک ئیمارات، کوێت، قەتەر، عۆمان و بەحرەین./.