بایدن کوژرانی سەرکردەی داعشی ڕاگەیاند / وردەکاری زیاتر

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن داعش


Feb 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعشیان کوشتووە.

جۆبایدن ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە ئەبو ئیبراهیم قورەیشی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئاکامی هەڵمەتێکی سەربازیی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کوژراوە.

بایدن وتی: شەوی ڕابردوو بە فەرمانی من، هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە پێناو پاراستنی خۆمان و هاوپەیمانەکانمان، سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە ناو برد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرکردەی داعش پاش ڕوبەڕوبونەوەی هێزەکانی ئەمریکا خۆیی تەقاندووەتەوە.

کەناڵی عەرەبیە لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە بۆ پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی سەرکردەی داعش پشکنینی DNA دەکرێت.

بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە سەرکردەی داعش چەند ئەندامێکی خێزانەکەیی کوشتووە.

ئەبو ئیبراهیم قورەیشی ناسراو بە عەبدوڵڵا قەرداش، ناوی سەرەکیی ئەمیر محەممەد عەبدولڕەحمان مەولا سەلەبییە کە لە پاش کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی وەک سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش دەستنیشان کرا./.