بەرهەم ساڵح هۆشداری دەدات
(0) /
سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە و هۆشداریی داوە کە ئەم دۆخەی ئێستای عێراق قبووڵکراو نییە و پێویست بە سەقامگیری و دەستوور هەیە بۆ پاراستنی نەک سەرکوتکاری.
بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدی عێراق ڕایگەیاند کە پێویست بە پێداچوونەوەی جیدی لە دۆخی سیاسی عێراق و بونیادنانی پەیماننامەیەکی نوێی سیاسی هەیە.
ناوبراو داوایکرد کە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق خێراتر بکرێن.
سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر ئەم دۆخەش هۆشدارییدا و داوایکرد کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پەنا بۆ بژاردەی دیمۆکراتی ببرێت و حکومەتێکیش پێک بهێندرێت کە خواست و داواکارییەکانی خەڵک بەدی بێنێت./.
تێبينيێك بنێرە: