دادگای فیدراڵی بەرهەم ساڵحی لە پۆستەکەیدا هێشتەوە

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Feb 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

 دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا کە بەرهەم ساڵح تا کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

 دادگای فیدراڵیی عێراق بە پێی کۆتایی ماوەی یاسایی سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح و هەڵنەبژاردنی سەرۆکی نوێ، ناوبراوی تا کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ لە پۆستەکەیدا هێشتەوە.

بە پێی دەستووری عێراق، ماوەی یاسایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتە، 30 ڕۆژ پاش بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانە کە ئەو ماوەیەش بەسەرچووە./.