کازمی بەڵێنێکی ڕەمەزانی بە خەڵکی عێراق دەدات
(0) /
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق وەک بڵێی لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە یان کابینەی عێراق تا ئەو کاتە پێک ناهێندرێت، ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی بازرگانیی بۆ دابەشکردنی دوو بەشە خۆراک لە مانگی ڕەمەزاندا ڕاسپاردووە.
مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانیدا بە گرنگیدان بە بەشە خۆراکی مانگانە و زیادکردن و چاودێریکردنی مادەکانی.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و نرخەکان و ڕێگری لە یاریکردن بە نرخەکان ڕاسپێردراون./.
تێبينيێك بنێرە: